هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ سلێمانی شه‌ره‌ته‌قه‌ له‌نێوان دووبنه‌ماڵه‌ روویدا و 3 برینداری لێكه‌وته‌وه‌

له‌ سلێمانی شه‌ره‌ته‌قه‌ له‌نێوان دووبنه‌ماڵه‌ روویدا و 3 برینداری لێكه‌وته‌وه‌
له‌ سلێمانی شه‌ره‌ته‌قه‌ له‌نێوان دووبنه‌ماڵه‌ روویدا و 3 برینداری لێكه‌وته‌وه‌

2022-02-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌ پارێزگای سلێمانی بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقە لەنێوان دو بنەماڵەدا دروستبوو و به‌هۆیه‌وه‌ سێ کەس برینداربون.

بەرێوەبەرى سەنتەرى فریاگوزاریی سلێمانى سپێده‌ی راگه‌یاند" كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا شه‌ره‌ته‌قه‌ له‌ نێوان دووبنه‌ماڵه‌ درووستبوو له‌ ئه‌نجامدا سێ کەسیان بە برینداری هێناوەتە نەخۆشخانەی شار کەبەهۆی پێکانیان بە فیشەک برینداربون".

وتیشی"بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لەنێوان دو خێزانی گەڕەکی کانی کوردە دروستبوە و شەڕەکە سەریکێشاوە بۆ تەقەکردن.

تائێستا پۆلیسی سلێمانی هیچ زانیارییەکی لەبارەی وردەکاری شەڕەکەوە ئاشکرانەکردوە.