هەواڵی کوردستان ئێستا

مستەفا کازمی: "کاردەکەین لە پێناو کاراکردنی رێککەوتننامەی عێراقی چینی"

مستەفا کازمی:
مستەفا کازمی: "کاردەکەین لە پێناو کاراکردنی رێککەوتننامەی عێراقی چینی"

2022-02-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە ھەوڵ دەدەن پەرە بدەن بە ھاریکارییە ستراتیجییەکان لەگەڵ چین، بە تایبەتی لە بواری ئابووریی و بازرگانیی، هەروەها وزە، وەبەرھێنان و ئاسایش.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، مستەفا کازمی پێشوازی لە باڵیۆزی چین لە بەغدا، چانگ تاو کردووە ئەوەیش بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی ئەرکەکەی لە عێراق.

ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە دیدارەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە کە ھەوڵ دەدەن پەرە بدەن بە ھاریکارییە ستراتیجییەکانیان لەگەڵ چین، بە تایبەتی لە بواری ئابووریی و بازرگانیی، هەروەها وزە، وەبەرھێنان و ئاسایش

باسی لەوەش کردووە کە ھەر لە دیدارەکەدا مستەفا کازمی جەختی کردووەتە لەسەر ئەوەی کە ھەوڵی زیاتر دەدەن بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم کۆمپانیا وەبەرھێنانەکانی چین لە عێراق و گوتی: "ئاسانکاریی پێویست دەکەین بۆ کۆمپانیا چینیەکان لە عێراق".

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە کە ھەر لە میانی دیدارەکەدا باڵیۆزی چین لە بەغدا، چانگ تاو پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ حکوومەتی عێراق دووپات کردووەتەوە و رایگەیاندووە کە چین ھەوڵدەدات پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق بدات لەسەرجەم بوارەکاندا.