تەندروستکارانی یەکگرتوو له هه‌ڵه‌بجه هاوكارى ده‌گه‌یه‌ننه كه‌ره‌نتینه‌كان
2020-03-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئەمڕۆ یه‌ك شه‌مه 15/3/2020، تەندروستکارانی یەکگرتوو لە پارێزگای هەڵەبجەی شه‌هید هەستان بە دابینکردنی بڕی 100 ماسک لە جۆری فلتەردار FFP3 وەک هاوکاریەک بۆ کەرەنتینەکانی پارێزگای هەڵەبجە ماسکەکان پێشکەشی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە کرا.
ئەبوبكر سدیق به‌رپرسی ته‌ندروستكارانی یه‌كگرتوو له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به سپێده‌ى راگه‌یاند: هۆكاری هاوكارییه‌كانیان به پێداویستی ماسك بۆ كه‌ره‌نتیه‌كان له ئێستادا، له دوای راوێژكردن به سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بوو.
ته‌ندرووستكارانی یه‌كگرتوو له هه‌ڵه‌بجه له ماوه‌ی ڕابردوودا ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیبوو بۆ هاوكاری كردنی خۆبه‌خشانه به ( لیژنه‌ی ته‌ندرووستی بۆ خۆ پاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا) له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.