دەرزی "تێكەڵە" قەدەغەدهكرێت
2022-02-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
تێكەڵكردنی ڤۆڵتارین و دیكادرۆن لە یەك سرنجدا كە بە "تێكەڵە" ناسراوە، قەدەغەدەكرێت، بههۆی ئهوهی مەترسیی تەندروستی لێدەكەوێتەوە.
به گوێرهی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم كە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی نێردراوە"بڕیاردرا بە قەدەغەكردنی دەرزیی "تێكەڵە".
ئهوهش هاتووه"تێكەڵكردنی ھەردوو ئەمپوڵی دەرمانی (ڤۆڵتارین و دیكادرۆن) لە یەك سرنجدا كە لەناو خەڵكیدا بە (تێكەڵە) ناسراوە، قەدەغەیە، ئەویش بەھۆی ئەو زیان و كاریگەرییە تەندروستییە مەترسیدارانەی لێی دەكەوێتەوە".