هەواڵی کوردستان ئێستا

پارتی به‌ فه‌رمی كاندیدكردنی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ڕاگه‌یاند

پارتی به‌ فه‌رمی كاندیدكردنی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ڕاگه‌یاند
پارتی به‌ فه‌رمی كاندیدكردنی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ڕاگه‌یاند

2022-02-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند، پارتی به‌ فه‌رمی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالد وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق دیاریكرد.

وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌حمود محه‌مه‌د له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئه‌و پێشهاته‌ سیاسی و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی خرانه‌ به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌پێناو به‌رده‌وامبونی هه‌نگاوه‌ ده‌ستورییه‌كانی ناو پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ فه‌رمی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالد وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كاندیدی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاردا كاندیدبونی هۆشیار زێباری به‌هۆی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ره‌تبكرێته‌وه‌.