هەواڵی کوردستان ئێستا

ئێران: "دەبێت رۆژئاوا و ئەمریکا، لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا واز لە گەمە بھێنن "

ئێران:
ئێران: "دەبێت رۆژئاوا و ئەمریکا، لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا واز لە گەمە بھێنن "

2022-02-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

وەزیری دەرەوەی ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان، رایگەیاند کە دەبێت لایەنە رۆژئاواییەکان کۆتایی بە ھەڵوێستە گوماناوییەکانیان لە دانوستانەکانی پرۆگرامی ئەتۆمی کە لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەڕێوەدەچێت، بھێنن.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی خوێندکارانی ئێرانی (ISNA)، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە لە تارانی پایتەخت لەگەڵ ھاوتا ئێرلەندییەکەی سیمۆن کۆڤێنێی، کۆبووەتەوە.

عەبدوڵلاھیان لە گوتارێکیدا لە میانی ئەو کۆبوونەوە رۆژنامەوانییە ھاوبەشەی کە لە دوای کۆبوونەوە دووقۆڵی و کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان ئەنجامیاندا، ھەڵسەنگاندنی بۆ دانوستانە ئەتۆمییەکان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجیانە بەزووترین کات دانوستانەکانی ڤیەننا بگەێننە رێککەوتنێک و گوتی: "دەبێت رۆژئاوا و ئەمریکا، واز لە گەمەی دەق و کات لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمی بھێنن ".

- " دەبێت لایەنە رۆژئاواییەکان کۆتایی بە ھەڵوێستە گوماناوییەکانیان بھێنن"

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان سووربوونی خۆی لەسەر ھەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێرانی نوێکردەوە و گوتی: "ئەوەی گرنگە کە بزانرێت چی لەسەر ئەرزدا کراوە لە بابەتی لادانی سزاکان و پابەندبوونی لایەنەکان بە بەڵێنەکانیان. جیددین لە بابەتی گەیشتن بە رێککەوتنێکی باش. دەبێت لایەنە رۆژئاواییەکان کۆتایی بە ھەڵوێستە گوماناوییەکانیان بھێنن و ئیرادە نیشانبدەن لەسەر گەڕانەوە بۆ پابەندبوونی خۆیان لە چوارچێوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی".