بەريتانيا: "رووسيا هەر كاتێك بێت ئۆكراينا داگير دەكات"
دیجیتال میدیای سپێده
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لیز ترەس، رایگەیاند دوایین زانیارییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە رووسیا ھەر کاتێک بێت ئۆکراینا داگیردەکات و داوای کەمکردنەوەی گرژییەکانی لە کرێملین کرد.
ترەس، لە بڵاوکراوەیەکیدا لە رێگەی تویتەر، ئاماژەی بەوە کرد کە سەبارەت بە ھەڕەشەی جددیی رووسیا بە ئاراستەی ئۆکراینا، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی دۆخی لە ناکاوی کابینە (COBRA) کردووە.
ترەس، لە دوای کۆبوونەوەکە ھەڵسەنگاندنی بۆ دۆخەکە کرد و گوتی: "دوایین زانیارییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە رووسیا ھەر کاتێک بێت (ئۆکراینا) داگیردەکات و بانگەوازی کرێملین دەکەین کە گرژییەکان کەمبکەنەوە. خاڵی جەختکەرەوەمان، پێدانی گرنگیی لەپێشینەیە بە ئاسایش و سەلامەتی ئەو ھاووڵاتییە ئینگلیزانەیە کە لە ئۆکراینادان".
لیز ترەس، جەختی لەوەش کردەوە کە لە کاتیكدا خۆيان بۆ خراپترین دۆخ ئامادە دەكەن، ئەوەی پێویست بێت بۆ رێگرتن لە داگیرکاریی رووسیا بۆ ئۆکریا کردوویانە.