بڕیارە ئەمرۆ دادگای فیدراڵی دانیشتنێکی گرنگ لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئەنجام بدات
دیجیتال میدیای سپێده
بڕیارە ئەمرۆ دادگای فیدراڵی عێراقی دانیشتنێکی گرنگی لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەنجام بدات.
بەپێی زانیاریەکانی سپێدە ئەم سکاڵایەی لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی عێراقی کۆنە، پێشتر دانیشتنەکانی دوادەخست، بەڵام ئەمجارە بەشێوەیەکی کت و پڕ دادگای فیدراڵی عێراقی بریاری دا دانیشتنەکە ئەنجام بدات و بڕیار لەسەر سەربەخۆ فرۆشتنی نەوی هەرێم بدات.
دەسەڵاتدارانی هەرێم ترسیان هەیە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەلایەن هەرێمەوە بەنادەستوری و یاسایی دابنێت، ئەوکات نەوتەکە رادەستی بەغدا بکات و سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتیان لەدەست بدە.
بەپێی زانیاریەکانی سپێدە، ئەم سکاڵایە پێشتر بەجیا لەسەر هەر یەک پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، بە سێ سکاڵای جیاواز، هەفتەی پێشوو لەبەر ئەوەی بابەتیان یەکە هەرسێکیان کران بە یەك سکاڵا، سپێدە زانیویەتی پارێزەرانی هەرسێ لا چۆنەتە بەغدا بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنەکە و پێشکەشکردنی لائیحەکەیان