ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌چێته به‌رده‌م دادگا
SNN به‌هۆى داوایه‌كى یاساییه‌وه كه له‌لایه‌ن وه‌زیرى نه‌وتى عێراق و ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره‌وه تۆماركراوه پێویسته ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى شوبات، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بچێته به‌رده‌م دادگاى فیدراڵى عێراق روونكردنه‌وه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم بدرێت. به‌پێى به‌ڵگه‌یه‌كى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق، به‌هۆى داواى ژماره 59ى ساڵى 2012 و داواى ژماره 110ى ساڵى 2019 كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و عه‌لى شه‌داد فارس، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره كراون پێویسته ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم له‌به‌رده‌م دادگاى فیدراڵى ئاماده‌بێت. به‌پێى به‌ڵگه‌كه لایه‌نى داواكراوى سكاڵاكه بریتیه له وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به تۆمه‌تى پێشێلكردنى مادده‌كانى ده‌ستوورى […]
The post ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌چێته به‌رده‌م دادگا appeared first on SNN.