هەواڵی کوردستان ئێستا

پەروەردە بۆ خوێندکاران” خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتاوە بۆیە مەنهەج کەمناکرێتەوە”

پەروەردە بۆ خوێندکاران” خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتاوە بۆیە مەنهەج کەمناکرێتەوە”
پەروەردە بۆ خوێندکاران” خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتاوە بۆیە مەنهەج کەمناکرێتەوە”

2022-02-15 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN ماریا بەهمەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری تەکنیکی پەروەردەی گشتیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “لەئێستادا کە خوێندکارانی پۆلی 12 داوای کەمکردنەوەی مەنهەج دەکەن، ئەمساڵ هیچ پێویست بە کەمکردنەوەی مەنهەجی خوێندن ناکات، چونکە تەنها یەک هەفتە دەوام کەم کراوە و ئەوەش قەرەبوو کراوەتەوە.” وتیشی،”سەرەڕای ئەوەش من یاداشتی خوێندکاران بەرزدەکەمەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە و ئەوان بڕیار لەوبارەیەوە دەدەن.” هاوکات لەبارەی قسەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بەڕێوەبەری تەکنیکی پەروەردەی گشتیی سلێمانی ڕایگەیاند، “ژن و پیاو هیچ جیاوازییەکیان نییە بۆ کارکردن و ئێمە کارەکانمان بەبێ کێشە بەڕێوەدەچێت، مۆڵەت کردنیش بۆ هەموو فەرمانبەرێک هەیە و مافی خۆیەتی.”

The post پەروەردە بۆ خوێندکاران” خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتاوە بۆیە مەنهەج کەمناکرێتەوە” appeared first on SNN.