ناتۆ: "لە بارەی کەم کردنەوەی هێزەکانی رووسیا لەسەر سنووری ئۆکراینا هیچ هێمایەکمان نەبینیوه"
دیجیتال میدیای سپێده
سکرتێری گشتی ناتۆ، یهنس ستۆڵتنبێرگ، لە بارەی لێدوانەکانی تایبەت بە کشانەوەی بەشێکی یەکە سەربازییەکانی رووسیا ئەوەی ئاشکرا کرد کە تا ئێستا هیچ هێمایەکیان لە بارەی کەم کردنەوەی هێزەکانی رووسیا لەسەر سنووری ئۆکراینا، بەدی نەکردووە.
یهنس ستۆڵتنبێرگ بەر لە کۆبوونەوەکەی وەزیرانی بەرگری ناتۆ کە بڕیارە سبەی دەستپێبکات و دوو رۆژ بخایەنێت، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
ستۆڵتنبێرگ ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە وەزارەتی بەرگری رووسیا گەڕانەوەی بەشێک لە یەکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ بنکە هەمیشەییەکانیان، راگەیاندووە کە مانۆڕەکانیان کۆتایی هاتووە، گوتیشی: "تا ئێستا لەسەر ئاستی مەیدانی هیچ کشانەوەیەکمان بەدی نەکردووە. هیچ هەنگاوێکمان لە رووسیا نەبینیوە بۆ کەم کردنەوەی یەکە سەربازییەکانی لەسەر سنووری ئۆکراینا".
جەختیشی لەوە کردەوە کە لە نزیکەوە چاودێری هەنگاوەکانی رووسیا دەکەن، گوتیشی: "ئەوەی پێویستە بیبینین ئەوەیە کە بەشێکی زۆری یەکە سەربازییەکان بکێشرێنەوە و چەکی قورس لەسەر سنوور بەجێ نەهێڵدرێت".