هەواڵی کوردستان ئێستا

ژمارەیەک بەرپرسى ئەمنى شارى هەولێر دەگۆڕدرێن

ژمارەیەک بەرپرسى ئەمنى شارى هەولێر دەگۆڕدرێن
ژمارەیەک بەرپرسى ئەمنى شارى هەولێر دەگۆڕدرێن

2019-12-17 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 8 ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی شاری هەولێر لە مانگی داهاتوەوە شوێنەکانیان ئاڵوگۆڕ بکرێت و شوێنەکانیان بە کەسیتر پر بکرێتەوە. لە فەرمانێکی وەزاریدا،رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، ڕایگەیاندوە، رۆژی 12ی کانونی یەکەمی 2019، ئاڵوگۆڕی بە ژمارەیەک لە بەرێوەبەرایەتیەکانی سەر بە وەزارەتەکەی راگەیاندووە ئاشکراشی کردووە فەرمانەکەی لە 2ی کانونی دووەمی 2019ەوە جێبەجێ دەکرێت. وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوە بە: 1- گواستنەوەی لیوا (هێرش ئەحمەد محەمەد) لە میلاکی بەڕێوبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی پارێزگا هەولێر بۆ سەر میلاکی بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم. 2- گواستنەوەی (عەمید دیدار عومەر قادر) لە پایەی بەڕێوبەری پاسپۆرتی هەولێر بۆ سەر میلاکی بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆ. 3- گواستنەوەی (عەمید ئارام بورهان جواد) لە میلاکی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بۆ سەر میلاکی بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم و دانانی بە بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر. 4- گواستنەوەی (عەمید عەبدولڕەحمان ئیسماعیل عەزیز) لە پایەی بەڕێوبەری رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم/ بارەگا. 5- گواستنەوەی (عەقیدی ماف شوان عارب سادق) لە بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمەوە دانانی بە بەڕێوبەری رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر. 6- گواستنەوەی (عەمید یادگار ئەنوەر فرج) لە میلاکی بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم، بەڕێوبەری نشینگەی هەولێر بۆ سەر میلاکی بەڕێوبەرایەتی گشتی پۆلیس و دانانی بە پایەی بەڕێوبەری بەرگری شارستانی هەولێر. 8- گواستنەوەی (مقەدەم کامل محەمەد باقر) لە میلاکی بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم بۆ سەر میلاکی بەڕێوبەرایەتی نشینگەی پارێزگای هەولێر و دانانی بە بەڕێوبەری نشینگەی پارێزگای هەولێر.