به وێنه…بچووكترین تووشبووى كۆرۆنا له عێراق چاكبووه‌وه
SNN پاش ئه‌وه‌ى له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى شارى بابل بچووكترین تووشبووى كۆرۆنا تۆماركرا كه منداڵێكى ته‌مه‌ن یه‌ك مانگان بوو ئه‌مڕۆ كۆرۆناى تێپه‌ڕاند و گه‌ڕایه‌وه لاى خێزانه‌كه‌ى، پزیشكهكهشى ده‌ڵێت: “ته‌ندروستى جێگیره”. د. عه‌دنان هاندال، پزیشكى گشتى له نه‌خۆشخانه‌ى بهرهیم له بابل له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: “له ماوه‌ى رابردوودا له نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى ژنان و منداڵبوونى بابل منداڵێكى ته‌مه‌ن یه‌ك مانگان داخڵكرا كه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووبوو”. وتیشى: “نیشانه‌كانى ڤایرۆسه‌كه به قورسى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى ده‌ركه‌وتبوون و به‌تایبه‌تى له كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دانى، رێژه‌ى ئۆكسجن له خوێنی‌دا 80٪بوو، هه‌ربۆیه خستمانه ژێرچاودێرى چڕ بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ”. به وته‌ى د. عه‌دنان هاندال، “پاش 10 رۆژ مانه‌وه له‌ژێر چاودێرى […]
The post به وێنه…بچووكترین تووشبووى كۆرۆنا له عێراق چاكبووه‌وه appeared first on SNN.