لە هەولێر خۆپيشاندانە
SNN ئەمڕۆ، کاسبکارانی عەلوەی هەولێر گردبوونەتەوە و رێگای هەولێر- موسڵيان داخستووە و دەڵێن بەهۆی کردنەوەی عەلوەيەکی نوێ کارەکانيان بەباشی بەڕێوەناچێت. بەشێك لەكاسبكارانی عەلوەی هەولێر دژی بڕیاری داخستنی شوێنەكانیان، كە بەرهەمی شوتی و كاڵەكی تێدا دەفرۆشن، خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و وەک خۆیان دەڵێن، بەپێی گرێبەستەكەیان دەبێت تاوەکو ساڵی 2038 لەشوێنی خۆیان بمێننەوە بۆ ئەو مەبەستەش پارەیان داوە، بەڵام ئێستا بڕیاردراوە بەداخستنی شوێنەكانیان و گواستنەوەیان. ئەو کاسبکارانە دەڵێن “بەرپرسان داوامان لێ دەکەن بگوازينەوە عەلوەی نوێ، کرێی ئەوێ زۆرە و ئیمەش توانای ئەوەمان نييە ئەو کرێيە بدەين، ئەگەر داواکارييەکانمان جێبەجێنەکرێت بەردەوام دەبين لە داخستنی رێگاکە”. کاسبکار و کرێکارانی ناو عەلوەکە باس لەوەشدەکەن “ئەگەر عەلوەی […]
The post لە هەولێر خۆپيشاندانە appeared first on SNN.