هەواڵی کوردستان ئێستا

فازڵ نه‌بی: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی ناكرێت تانه‌ی لێبدرێت

فازڵ نه‌بی: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی ناكرێت تانه‌ی لێبدرێت
فازڵ نه‌بی: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی ناكرێت تانه‌ی لێبدرێت

2022-02-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

بریكاری پێشووتری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵی ناكرێت تانه‌ی لێبدرێت وئیسنتئناف بكرێته‌وه‌.

فازڵ نه‌بی بریكاری پێشووتری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌: دوێنێ رۆژێكی ناخۆشبوو بۆ هه‌رێم وبۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی، چونكه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵی ناكرێت تانه‌ی لێبدرێت وئیسنتئناف بكرێته‌وه‌،‌ بۆیه‌ لێدانێكی گه‌وره‌یه‌ كه‌به‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 70-80% موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم وخه‌رجی رۆژانه‌ی هه‌رێم له‌داهاتی نه‌وت وهه‌ندێك له‌گومرگ وباجه‌كانه‌وه‌ دێت.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: بڕیاره‌كه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ئه‌وه‌ كۆتایی دنیا بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو هه‌رێم هه‌ندێك رێوشوێنی دیكه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا بگرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ئابورییه‌كان.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ دادگای فیدڕاڵی عێراق فرۆشتنی نه‌وتی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، به‌ناده‌ستوریی ناوبرد وداوای راده‌ستكردنی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات.