هەواڵی کوردستان ئێستا

وه‌زیری ته‌ندروستی: ئه‌گه‌ر خەڵك پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن و له ‌ماڵه‌وه‌ بن نه‌خۆشیی كۆرۆنا باشتر كۆنترۆڵ دەكرێت

وه‌زیری ته‌ندروستی: ئه‌گه‌ر خەڵك پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن و له ‌ماڵه‌وه‌ بن نه‌خۆشیی كۆرۆنا باشتر كۆنترۆڵ دەكرێت
وه‌زیری ته‌ندروستی: ئه‌گه‌ر خەڵك پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن و له ‌ماڵه‌وه‌ بن نه‌خۆشیی كۆرۆنا باشتر كۆنترۆڵ دەكرێت

2020-03-15 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هه‌ولێر-KDP.info-  وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، تا ئێستا له‌ خه‌ڵكی ڕازین كه‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌بن و ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشیش بوونه‌، جگه‌ له‌ یه‌ك كه‌س ته‌ندروستییان جێگیره‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له ‌ماڵه‌وه‌ بمینێنه‌وه،‌ زیاتر و زووتر ده‌توانن نه‌خۆشیه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن.

وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. سامان به‌رزنجی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تا ئێستا پابه‌ندبوونی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان لای ئێمه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ و خه‌ڵكیش تا ڕاده‌یه‌كی باش پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانن و زۆریش لێیان ڕازین و هیوادارین هه‌موو خه‌ڵكیش پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن، له ‌به‌رژوه‌ندیی ئه‌واندایه‌."

د. سامان به‌رزنجی گوتیشی: "تاوه‌كو ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه،‌ ته‌ندروستیی هه‌موویان، جگه‌ له‌ یه‌ك نه‌خۆش نه‌بێت، جێگیر و زۆر باشه‌ و له‌ژێر چاودێریی ته‌ندروستیی چڕدان و چاره‌سه‌ری پێویتسیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت."

به‌رزنجی باسی له‌وه‌ش كرد: "تاوه‌كو ئێستا ته‌نها 29 حاڵه‌ت هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌فه‌رمی ئه‌وانه‌شمان ڕاگه‌یاندووه‌."

گوتیشی: "زۆر گرنگه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له ‌ماڵه‌وه‌ بمینێنه‌وه‌ و ئه‌و ماوه‌یه‌ نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌. ئاوا ئه‌گه‌ر خۆیشی تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بێت، ناگوازرێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی دیكه‌ و ده‌تواندرێت باشتر نه‌خۆشیه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكرێت."

بڵند ئیبراهیم