هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ کەنەدا لە قوتابخانەی کڵێسایەکدا ٥٤ تەرمی بێناونیشان دۆزرانەوە

له‌ کەنەدا لە قوتابخانەی کڵێسایەکدا ٥٤ تەرمی بێناونیشان دۆزرانەوە
له‌ کەنەدا لە قوتابخانەی کڵێسایەکدا ٥٤ تەرمی بێناونیشان دۆزرانەوە

2022-02-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

لە ناوچەی کیسیکۆس فێرست نەیشن سەربە ویلایەتی ساسکاچوان لە کەنەدا لە بینای دوو قوتابخانەی کڵێسادا، تەرمی ٥٤ کەس دۆزرانەوە.

بەڕێوبەری پۆلیسی ناوچەکە، لی کیتچێمۆنیا کە خۆشی یەکێکە لەو کەسانەی لە قوتابخانەی کڵێسا خوێندویەتی و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی گەڕان بەدوای گۆڕە بەکۆمەڵەکان، تێد کێوێزنس کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ساز کرد.

لی کیتچێمۆنیا باسی لەوە کرد کە تا ئێستا ناسنامەی ئەو کەسانە نەزاندراوە کە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا دۆزراونەتەوە، بەڵام پێدەچێت تەرمی منداڵان بن.

لەوبارەیەشەوە سەرۆکی پەرلەمانی ناوچەی کیسیکۆس فێرست نەیشن، رۆزان ئارشیباڵد رایگەیاند "ئەم ناوەندانەی پاکتاو و کۆمەڵکوژی، پێکهاتەی کۆمەڵگا و خێزانەکانمانیان پارچەپارچە کرد. لێرەدا تەرمی ٥٤ منداڵ هەیە، واتە باس لە ٥٤ خێزان دەکەین کە بە چاوەڕوانی گەڕانەوەی رۆڵەکانیانەوە ژیاون".

جێی ئاماژەیە ئەو قوتابخانانەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانیان تیادا دۆزراوەتەوە ناویان سانت فیلیپ و فۆرت پێڵییە و لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا دەستیان بە چالاکی کردووە، دوای پشکنین لە قوتابخانەی فۆرت پێڵی ٤٢ تەرم و لە قوتابخانەی سانت فێلیپ ١٢ تەرم دۆزرانەوە.

هاوینی ساڵی رابردوو، یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵی ناو قوتابخانەی کڵێساکان دۆزرایەوە، لەوکاتەوە ئەم بابەتە بووەتە رۆژەڤی کەنەدا و وەک گەورەترین هەڵمەتی توندوتیژی دژبە منداڵان و پاکتاوکردنی دانیشتوانە رەسەنەکانی کەنەدا، وەسف دەکرێت.