هەواڵی کوردستان ئێستا

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو: دەكرێت لە ڕێگەی بەغداوە پڕۆسەی نەوتی هەرێم شەفاف بكرێت و داهاتەكەی بگەرێندرێتەوە بۆ خەڵك

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو: دەكرێت لە ڕێگەی بەغداوە پڕۆسەی نەوتی هەرێم شەفاف بكرێت و داهاتەكەی بگەرێندرێتەوە بۆ خەڵك
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو: دەكرێت لە ڕێگەی بەغداوە پڕۆسەی نەوتی هەرێم شەفاف بكرێت و داهاتەكەی بگەرێندرێتەوە بۆ خەڵك

2022-02-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق له‌باڕه‌ی پڕۆسه‌ی ده‌رهێنان وهه‌نارده‌كردن وفرۆشتنی نه‌وت وغازی هه‌رێم، كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌ ولایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌.

د. شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ئه‌ندامی لیژنه‌ی وه‌زه‌ وسامانه‌ سروشتیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی نه‌خوازراوبوو بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ خه‌ڵكی كوردستان بڕیارێكی باشبوو، چونكه‌ ‌ده‌كرێت به‌م بڕیاره‌ پڕۆسه‌ی ده‌رهێنان وهه‌نارده‌كردن وفرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی دام وده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عێراقی شه‌فاف بكرێت وداهاتی نه‌وت له‌ده‌ستی تاقم وگروپ و زۆنه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێم ده‌ربهێندرێت وبگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت: ماوه‌ی زیاتر له‌حه‌وت ساڵه‌ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وت ده‌فرۆشێت و داهاته‌كه‌ی ناخرێته‌ ناو یاسای بودجه‌ وپه‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكات و وردبینی بۆ بكات كه‌ئه‌مه‌ نایاساییه‌ وبۆیه‌ وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌یان له‌گرنگه‌ هه‌ر بڕیارێك له‌باره‌ی نه‌وت وگازی هه‌رێم ده‌درێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان بێت وداهاته‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان وموچه‌ وكێشه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێم سه‌لماندی ناتوانێت چاكسازی و وردبینی له‌پڕۆسه‌ی نه‌وت وگازی هه‌رێم بكات وله‌ئه‌نجامدا به‌غدا بریاری كۆتایی دا.