هەواڵی کوردستان ئێستا

“پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پابه‌ندبن به‌ بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وه‌”

“پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پابه‌ندبن به‌ بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وه‌”
“پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پابه‌ندبن به‌ بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وه‌”

2022-02-16 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا و رایانگه‌یاند: پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پابه‌ندبن به‌ بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وه‌، ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو: وته‌كانى سه‌ماحه‌تى سه‌ید سه‌در ده‌كه‌ینه‌ بنه‌ماى ئیشكردن و سیاسه‌ته‌كانمان له‌باره‌ى خزمه‌تكردن به‌ هاووڵاتییان و باشتركردنى دۆخى دارایی. له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كیان خوێنده‌وه‌ و رایانگه‌یاند: “بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق بڕیارێكى یاساییه‌ و پێویسته‌ هه‌مووان پێوه‌ى پابه‌ند بن و ئێمه‌ش رێزى لێده‌گرین”.   له‌ به‌شێكى ترى كۆنگره‌كه‌دا فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، “داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ كاربكات بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان پێكبهێنرێن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ كاره‌كانیان بكه‌ن”. […]

The post “پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پابه‌ندبن به‌ بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وه‌” appeared first on SNN.