وه‌زاره‌تی كار 1100 كه‌س له كه‌ركوك داده‌مه‌زرێنێت
خەندان-
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی موچه بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ت و كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌رده‌بڕێت، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش ورده‌كاری دامه‌زراندنه‌كه ده‌خاته‌ڕو.
له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆری كه‌مده‌رامه‌ت و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و بێوه‌ژن ڕوی تێده‌كردین، هەزار و 100 ناومان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كرد
ئه‌ڵماس فازڵ، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند، "له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆری كه‌مده‌رامه‌ت و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و بێوه‌ژن ڕوی تێده‌كردین، هەزار و 100 ناومان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كرد، له‌ئێستاشدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌مو ناوه‌نه‌كان ده‌ربڕیوه".
كاری زیاتریشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مده‌رامه‌ت یان كه‌مئه‌ندامن و هیچ بژێویه‌كیان نییه
ئاماژەی بەوەشکرد، كاری زیاتریشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مده‌رامه‌ت یان كه‌مئه‌ندامن و هیچ بژێویه‌كیان نییه، له‌ئێستاشدا لیژنه‌كانی كه‌ركوك ده‌ستیان به‌كاركردن كردوه‌و په‌یوه‌ندی به‌خێزانه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ ڕێزگرتن له‌هه‌ستی ئه‌و كه‌سانه ناوه‌كانیانمان بڵاونه‌كرده‌وه، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه‌ده‌كرێت و موچه‌ی به‌رده‌وامیان پێده‌درێت.
موچه‌كان له 150 هه‌زار دیناره‌وه تا 400 هه‌زار ده‌بێت، ژماره‌ی سه‌رخێزان كاریگه‌ری له‌سه‌ر موچه‌كه‌و خاڵبه‌ندی هه‌یه بۆ دیاریكردنی موچه‌یه‌كی شایسته به‌و كه‌سانە
سه‌باره‌ت به‌بڕی موچه‌كه‌ش، ئه‌ڵماس فازڵ ئاشكرایكرد، "موچه‌كان له 150 هه‌زار دیناره‌وه تا 400 هه‌زار ده‌بێت، ژماره‌ی سه‌رخێزان كاریگه‌ری له‌سه‌ر موچه‌كه‌و خاڵبه‌ندی هه‌یه بۆ دیاریكردنی موچه‌یه‌كی شایسته به‌و كه‌سانه".