ھاتوچۆی ھەرێم “ھیچ بڕیارێک بۆ ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان نەدراوە”
2022-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN ھەرچەندە ھاتووچۆی ھەرێم لە رابردوو سەرژمێری بۆ ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان لە ھەرێمی کوردستان کرد، بەڵام ھیچ بڕیارێک بۆ چارەسەرکردنیان نەدراوە و بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێمیش دەڵێت، “بەھەمان شێوەی پێشوو رێککارەکانی ھاتوچۆ بەردەمییان دەبێت”. لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی میدیایدا رایگەیاند، “تا ئێستاش ھیچ بڕیارێکی رەسمی لەبارەی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان نەدراوە و بەھەمان شێوازی پێشوو مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت”. وتیشی، “ھەر بڕیارو رێنماییەکی نوێ بدرێت بۆ ئەو ئۆتۆمبیلانە ئێمە ئاشکرایدەکەین و لە راگەیاندنەکان بڵاویدەکەینەوە”.
The post ھاتوچۆی ھەرێم “ھیچ بڕیارێک بۆ ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان نەدراوە” appeared first on SNN.