هەواڵی کوردستان ئێستا

باندێكی بازرگانیكردن بە‌ مرۆڤ له‌ سۆران دە‌ستگیر كرا

باندێكی بازرگانیكردن بە‌ مرۆڤ له‌ سۆران دە‌ستگیر كرا
باندێكی بازرگانیكردن بە‌ مرۆڤ له‌ سۆران دە‌ستگیر كرا

2022-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


پۆلیسی سۆران ڕایگه‌یاند، باندێكی پێنج كه‌سی كه‌ هه‌ڵسابوون به‌ بازرگانیكردن به‌ ئافره‌تێكی خوار 18 ساڵ له‌ سۆران ده‌ستگیركران.


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17/2/2022 له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوای ئاگادار كردنە‌وە‌ی پۆلیسی ناوشاری سۆران کەوا‌ باندێك کەپێک هاتوون لە پێنچ كە‌س ھە‌ڵساون بە‌ بازرگانی كردن بە ئافرە‌تێكی تەمەن خوار ( ١٨ ) سـاڵ ، لە‌سە‌ر بڕیاری بە‌ڕێز دادوە‌ری لێكۆلینە‌وە‌ی سۆران توانرا تۆمە‌تباران بە‌پێیی ماددە‌ی ٦ لە‌ یاسای بازرگانی كردن بە ‌مرۆڤ دە‌ستگیر بكرێن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: دوو تۆمە‌تبار دانیشتووی شاری ھە‌ولێرن وە یە‌كێكیان دانیشتووی شاری ئاكرێیە ‌وە دوو تۆمە‌تباری تر دانیشتووی سۆرانن.

ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: دوای دە‌ستگیركردنیان دانیان بە ‌تاوانە‌كە‌ ناوە‌ وە‌ ئێـستا ڕێككارە‌كانی لێكۆڵینە‌وە‌ی سە‌رە‌تایی لە‌گە‌ڵیان بە‌ردە‌وامە.

پۆلیسی سۆران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: دڵنیایی دە‌دە‌یین بە‌ ھاوڵاتیانی ئازیز كە‌ چاو پۆشی لە‌ ھیچ تۆمە‌تبارێك ناكرێت لە هەر شوینێک خۆیان حەشار بدەن لە‌دە‌ست یاسا ڕزگاریان نابێت