هەواڵی کوردستان ئێستا

ئێران.. گیانلەدەستدانی نۆ کەس بەهۆی داڕووخانی بینایەکەوە

ئێران.. گیانلەدەستدانی نۆ کەس بەهۆی داڕووخانی بینایەکەوە
ئێران.. گیانلەدەستدانی نۆ کەس بەهۆی داڕووخانی بینایەکەوە

2022-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


بەڕێوەبەری مانگی سووری تاران، ئاهین فەتحی: 'ئێوارەی دوێنێ لە ناوچەی شیرین لە ریبات کەریم سەمتی تاران، تەقینەوە لەناو بینایەکی سێ نهۆمیدا روویدا. لە دوای تەقینەوەکە بیناکە داڕووخا و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەست دا و نۆی دیکەش برینداربوون'.

دوای روودانی تەقینەوە لە بینایەکی سێ نهۆمیدا لە تارانی پایتەختی ئێران، بیناکە رووخا و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەست دا و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەری مانگی سووری تاران، ئاهین فەتحی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی خوێندکارانی ئێرانی "ISNA"، زانیاری دا سەبارەت بەو رووداوە کە ئێوارەی دوێنێ رووی دا.

ئاهین فەتحی رایگەیاند 'ئێوارەی دوێنێ لە ناوچەی شیرین لە ریبات کەریم سەمتی تاران، تەقینەوە لەناو بینایەکی سێ نهۆمیدا روویدا. لە دوای تەقینەوەکە بیناکە داڕووخا و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەست دا و نۆی دیکەش برینداربوون'.

بەڕێوەبەری مانگی سووری تاران، ئاهین فەتحی هەروەها باسی لەوە کرد کە کاتەکانی بەیانی کارەکانی گەڕان و رزگارکردن کۆتایی هاتووە و بەپێی زانیارییە بەراییەکان هۆکاری تەقینەوەکە غاز بووە.