وائیل ڕیكابی: ئه‌گه‌ر پارتى و یه‌كێتى رێكنه‌كه‌ون چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌نگ به به‌رهه‌م ساڵح ده‌دات
په‌ڕله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا ره‌تى ده‌كاته‌وه شاندێكى چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ردانى هه‌ولێر بكات، له‌هه‌مانكاتیشدا سه‌باره‌ت به‌ده‌نگدانیان به‌كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار رایده‌گه‌یه‌نێت، كاندیدى سه‌رۆك كۆمار له نێو كورد یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه و كێشه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتیه.
وائیل ڕیكابیی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به میدیا عێراقیه‌كانى ڕاگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمیی نییه باس له‌وه‌بكات كه شاندی هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی سیاسیی سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكه‌ن، ده‌شڵێت:"به‌ڵام نیازی به‌رده‌وامیدانیان بهدانوستانهكان هه‌یه به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ڕێككه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌ت.
پهلهمانتارهكهى ده‌وڵه‌تى یاسا له باره‌ى بابه‌تی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌ڵێت: ئه‌و بابه‌ته پرسێكی كوردییه‌و ئه‌وان ئومێده‌وارن یهكێتییو پارتی له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش ڕێكبكه‌ون، به‌ڵام جهختیشیكردۆتهوه، "ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه كوردییه ڕونه‌دات، ئه‌وه هێزه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی بۆ ئه‌و پۆسته ده‌نگ به‌به‌رهه‌م ساڵحی كاندیدی یه‌كێتیی نیشتیانیی كوردستان ده‌ده‌ن.