هەواڵی کوردستان ئێستا

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردندایە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردندایە
بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردندایە

2022-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و رۆبێرت پاڵادینۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێم. لە دیدارێکدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەمین بابە شێخ و خالید شوانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، گفتوگۆی ھەمەلایەنە کرا لەسەر پرسەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، یەکڕیزی کورد، چارەسەرکردنی گرفتە ناوخۆییەکان، پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەنێوان ھەردوولا و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری ھەرێم. لەدیدارەکەدا جەختکرایەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان، تێپەڕاندنی بەربەست و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکھێنانی حکومەت، یەکخستنی ھەوڵەکان لەچوارچێوەی بنەماکانی دەستوور و لێکتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەرانەی نیشتمانیی. بافڵ جەلال تاڵەبانی بە لەبەرچاوگرتنی ھەستیاری دۆخی عێراق، ھەرێم و پێشھاتەکان دووپاتیکردەوە لە خێراکردنی ھەنگاوەکانی پێکھێنانی […]

The post بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردندایە appeared first on SNN.