ئەمینداری گشتی یەکگرتوو : وشەی پێشمەرگە گەورە و بەرێزە کاتێک وشەی دێرینی بۆ زیاد دەکرێت گەورەییەکەی زیاتر دەبێ
نیوەرۆی ئەمرۆ پێنج شەممە 17-2-2022 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە یاورەی د. محەمەد هاودیانی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندیەكان پێشوازی لە شاندێكی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانی كرد بە سەرۆكایەتی بەرێز جەمیل ھەورامی.
لە كۆونەوەكەدا بارودۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا..
لەتەوەرێیەکی تردا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رایگەیاند کە وشەی پێشمەرگە گەورە و بەرێزە کاتێک وشەی دێرینی بۆ زیاد دەکرێت گەورەییەکەی زیاتر دەبێ ، لەھەمانکاتدا پێویستە دەسەڵاتداران گوێ لە داخوازی و داواکاریەکانیان بگرن و رابردوو و خزمەتەکانیان لە یاد نەکەن.
لەبەرانبەردا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بە دیدار و پێشوازی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەربری و بوونی ھێزێکی وەکو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان لە کوردستان و عێراق بە پێویست زانی کە ھەمیشە رۆڵی ئاشتیانە و گرنگی ھەبووە لە کۆمەڵگەدا .