ئێران و وڵاتانی زلهێز لە رێککەوتن لەسەر هەڵگرتنی سزاکان نزیکبوونەوە
SNN ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە وێنەیەکی رەشنووسی رێککەوتنی سەرەتایی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی لە بارەی بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی 2015 دەست کەوتووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێی رەشنووسەکە وەک هەنگاوێکی سەرەتایی و کرداری ئێران سەرجەم هاووڵاتیە رۆژئاواییە دەستبەسەرکراوەکان ئازاد دەکات و لەبەرامبەریشدا حەوت ملیار دۆلار پارەی دەستبەسەرداگیراوی ئەو وڵاتە لە کۆریای باشور ئازاد دەکرێت و ئەو وڵاتە دەتوانێت بیگوازێتەوە. ئەوەشخراوەتەڕوو کە دوای هەڵگرتنی ئەو هەنگاوانە قۆناغی لابردنی سزاکانی سەر ئێران دەستپێدەکات، هەرچەندە تائێستا ماوەکەی دیارینەکراوە، بەڵام چەند دیپلۆماتێکی رۆژئاوایی بە ئاژانسەکەیان وتووە، ماوەی جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوە سەرەتاییانە لە نێوان یەک مانگ بۆ سێ مانگدا دەبێت. هەروەک ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە بە پێی […]
The post ئێران و وڵاتانی زلهێز لە رێککەوتن لەسەر هەڵگرتنی سزاکان نزیکبوونەوە appeared first on SNN.