هەواڵی کوردستان ئێستا

ئۆپیك: لەم نزیكانە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو 100 دۆلاری ئەمەریكی تێپەڕێنێت

ئۆپیك: لەم نزیكانە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو 100 دۆلاری ئەمەریكی تێپەڕێنێت
ئۆپیك: لەم نزیكانە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو 100 دۆلاری ئەمەریكی تێپەڕێنێت

2022-02-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سه‌رۆكی ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی جیهان (ئۆپیك) له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ كۆنگره‌ی وزه‌ له‌ وڵاتی سعودییه‌ رایگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌منزیكانه‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێپه‌ڕێنێت.

بڕۆنۆ جان ریچارد ئیتوا سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌ له‌چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند: ڕێكخراوی ئۆپیك و ئۆپیك پڵه‌س به‌رهه‌مهێنه‌رانی تری نه‌وت كار له‌سه‌ر پاراستنی سه‌قامگیری نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانی جیهاندا ده‌كه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچكام له‌ به‌كارهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌رانیشدا نابێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووریی جیهان ده‌بێت.

ئیتوا كه‌ هاوكات وه‌زیری وزه‌ی وڵاتی كۆنگۆیه‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی ڕیازدا وتی: ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی ئێستا ده‌خرێته‌ بازاره‌وه‌ به‌س نییه‌، كۆمپانیاكانی بواری نه‌وتیش وه‌ك پێویست وه‌به‌رهێنان له‌بواری نه‌وتدا ناكه‌ن، بۆیه‌ ده‌بێت ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت خێرا بكرێت و بڕی پێویستی نه‌وت بخرێته‌ بازاره‌كانه‌وه‌.

سه‌رۆكی ئۆپیك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ داخوازیی له‌سه‌ر نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌رزده‌بێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنان زیادی كردووه‌، به‌ڵام هێشتا كه‌لێنێكی گه‌وره‌ له‌نیوان بڕی خواست و خستنه‌ڕوودا هه‌یه‌.