شهپۆلێكی باران بارین ناوچهكانی ههرێم دهگرێتهوه
2022-02-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە کاتەکانی ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە ئاسمانی پارێزگاکانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە کاتەکانی شەودا بارانێکی مامناوەند دەستپێدەکات.
هەر بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم (19-2-2022)، سبەینێ ئاسمانی هەرێم هەور دەبێت و بارانێکی بەلێزمە لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.