هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌مریكا: "رووسیا به‌رپرسیاره‌ له‌ ئه‌نجامدانی هێرشی سایبه‌ر بۆ سه‌ر ئۆكراینا"

ئه‌مریكا:
ئه‌مریكا: "رووسیا به‌رپرسیاره‌ له‌ ئه‌نجامدانی هێرشی سایبه‌ر بۆ سه‌ر ئۆكراینا"

2022-02-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئیداره‌ی ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ رووسیا به‌رپرسیاره‌ له‌ ئه‌نجامدانی هێرشی سایبه‌ر بۆ سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئۆكراینا و ژماره‌یه‌ك له‌ بانكه‌كان له‌ ١٥ی شوباتدا.

جێگری راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی بۆ كاروباری ته‌كنه‌لۆژیا، ئێن نیوبه‌رگه‌ر وه‌ك میوانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌ی گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جێن ساكی بۆ میدیاكاران دوا.

ئێن نیوبه‌رگه‌ر رایگه‌یاند كه‌ رووسیا زوو زوو هێرشی سایبه‌ر ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌وان له‌ تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ه‌وه‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌و جۆره‌ هێرشانه‌ له‌ ئاماده‌باشیدان، گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌داین حكوومه‌تی رووسیا به‌رپرسیاره‌ له‌و هێرشه‌ سایبه‌ره‌ به‌رفراوانه‌ی كراوه‌ته‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌رگری و بانكه‌كانی ئۆكراینا.

زانیاری ته‌كنیكیمان هه‌یه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی سه‌ره‌كی رووسیا زانیاری قه‌باره‌ فراوانی له‌باره‌ی ناونیشانی IPی ئۆكراینی و ناوی گۆڕه‌پانه‌كان ره‌وانه‌ كردووه‌".

نیوبه‌رگه‌ر سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ رووسیا كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت له‌وه‌ی دره‌نگ ده‌ربكه‌وێت كه‌ ئه‌و به‌رپرسیاره‌ له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی سایبه‌ر، گوتی: "بۆیه‌ چی زووه‌ ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌مان ده‌ستنیشان كرد. رووسیا حه‌زی لێیه‌ له‌ سێبه‌ردا جموجۆڵ بكات و تاكوو ده‌سه‌لمێندرێت كه‌ ئه‌و به‌رپرسیاره‌ له‌ هێرشه‌كه‌ به‌رده‌وامی ده‌دا به‌ هێرشه‌ سایبه‌رییه‌كانی به‌ نیازی خراپ".

ناوبراو تیشكیشی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی له‌ ئارادا نییه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی سایبه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌مریكا.