هەواڵی کوردستان ئێستا

كه‌نه‌دا 70 خۆپیشانده‌ری "كاروانی ئازادی" ده‌ستگیركران

كه‌نه‌دا 70 خۆپیشانده‌ری
كه‌نه‌دا 70 خۆپیشانده‌ری "كاروانی ئازادی" ده‌ستگیركران

2022-02-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌ ئۆتاوای پایته‌ختی كه‌نه‌دا ٧٠ خۆپیشانده‌ری "كاروانی ئازادی" ده‌ستگیركران كه‌ شۆفێرانی بارهه‌ڵگر وه‌ك كاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر گرتنه‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا پێكیانهێناوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی ئۆتاوا رایگه‌یاند کە، له‌ میانی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی سێ هه‌فته‌یه‌ له‌ شاره‌كه‌ به‌رده‌وامن، ٧٠ خۆپیشانده‌ریان ده‌ستگیركردووە.

لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ زۆربه‌ی ده‌ستگیركراوان پابه‌ند نه‌بوون به‌ یاساكان و، به‌لایكه‌م ٧٠ كه‌س ده‌ستگیركراون كه‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه‌یان داخستووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری كاتی پۆلیسی ئۆتاوا، ستیڤ بێڵ رایگه‌یاند كه‌، له‌ رووداوه‌كاندا پۆلیسێك به‌ سووكی بریندار بووه‌ و گوتی: "پۆلیس به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشڕه‌وی بۆ كۆنتڕۆڵكرنی كۆڵانه‌كان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ شه‌و و رۆژمان خستووه‌ته‌ سه‌ر یه‌ك".

جه‌ختیش له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ کە، له‌نێو ده‌ستگیركراواندا چوار رێكخه‌ری خۆپیشانده‌ره‌كان هه‌ن.