هەواڵی کوردستان ئێستا

مەسرور بارزانی: "بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی دەربارەی نەوت و گاز بەلای هەرێمی کوردستانەوە قبوڵکراو نییە"

مەسرور بارزانی:
مەسرور بارزانی: "بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی دەربارەی نەوت و گاز بەلای هەرێمی کوردستانەوە قبوڵکراو نییە"

2022-02-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند، بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی دەربارەی نەوت و گاز بەلای هەرێمی کوردستانەوە قبوڵکراو نییە و هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات.

مەسرور بارزانی له‌ دووه‌م رۆژى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونخ، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مريكا، ئيليسا سلۆتكين و ئادەم شیف كۆبووە‌وه‌.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرا.

هەروەها ئاماژە بە بڕیاری ئەم دواییەی دادگای باڵای ئیتیحادی کرا دەربارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و دووپاتکرایەوە کە ئەم بڕیارە بەلای هەرێمی کوردستان قبوڵکراو نییە و هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات.