ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لاوازدەبێت
2022-02-20 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی شوبات، رایگەیاند: “ئێوارەى ئەمڕۆ، رۆژى یەکشەممە کاریگەرى ئەو شەپۆلی بارانبارینە کۆتایى دێت کە رووی لە هەرێمی کوردستان کردوو بەشێوەیەکی گشتی کردووە. کەشناسی ماوەی چەند رۆژێکە ئاماژەی بەم شەپۆلە بارانە کردووە، کە تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، بە کەرکوک و گەرمیانیشەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە لوتکەی چیاکان و ناوچە کوێستانییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە. هەر بەپێی وێبسایتەکانی کەشوهەوا شەپۆلێکی دیکەی باران و نزمە پاڵە پەستۆ لە درەنگانی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەوە روو لە هەرێم دەکات و ئەگەری بارانبارین لە رۆژانی هەینی و شەممەوە هەیە.
The post ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لاوازدەبێت appeared first on SNN.