هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا له‌باره‌ی قه‌یرانی ئۆكراینا كۆبویه‌وه‌

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا له‌باره‌ی قه‌یرانی ئۆكراینا كۆبویه‌وه‌
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا له‌باره‌ی قه‌یرانی ئۆكراینا كۆبویه‌وه‌

2022-02-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جێن ساكی رایگەیاند كه‌ سه‌رۆكی ئەمریکا، جۆ بایدن له‌مڕۆدا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی وڵات كۆده‌كاته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی قه‌یرانی ئۆكراینا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ جێن ساكی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردەوه‌ و تیایدا رایگەیاندووە "سه‌رۆك بایدن به‌رده‌وامه‌ له‌ چاودێریكردنی ره‌وشی ئۆكراینا و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن تیمی ئاسایشی نیشتمانیی زانیاری پێده‌درێت له‌باره‌ی رووداوه‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه‌وه‌. (تیمی ئاسایشی نیشتمانیی) دڵنیاییاندا له‌وه‌ی كه‌ رووسیا له‌ هه‌ر ساتێكدا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئۆكراینا".

جێن ساكی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ جۆ بایدن زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ جێگره‌كه‌ی كامالا هاریس له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمان له‌ میانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ ئه‌نجامیداوه‌ كه‌ له‌ شاری میونخ له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گوتی: "سه‌رۆك دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كۆده‌كاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی ئۆكراینا".

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رۆژی هه‌ینی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بڕیاری داگیركردنی ئۆكراینای داوه‌ و پێشبینی ده‌كه‌ن سوپای رووسیا هێرش بكاته‌ سه‌ر كیێڤ.