هەواڵی کوردستان ئێستا

شاژنی بەریتانیا ئەلیزابێسی دووەم تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه‌

شاژنی بەریتانیا ئەلیزابێسی دووەم تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه‌
شاژنی بەریتانیا ئەلیزابێسی دووەم تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه‌

2022-02-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

پشكنینی شاژنی بەریتانیا، ئەلیزابێسی دووەم بۆ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن کۆشکی بێکینگهام-ەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە شاژنه‌ ئەلیزابێسی دووەم كه‌ ته‌مه‌نی ٩٥ ساڵه‌ تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه‌ و نیشانه‌كانی په‌تاكه‌ی به‌ سووكی تیایدا ده‌ركه‌وتووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ شاژن ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ ویندسۆر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ركه‌ سووكه‌كانی و هاتووه "(شاژن) به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ وه‌رگرتنی هاوكاریی پزیشكی و پەیڕەوکردنی سەرجەم رێنماییە گونجاوەکان".

شازادە چارلس بۆ جاری دووەم لە ١٠ی شوباتدا تووشی په‌تای كۆرۆنا بوو، پاشان پشكنینی هاوسەره‌كه‌شی، كۆرنۆڵ كامیلا بۆ په‌تای كۆرۆنای پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو.