هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ پۆڵه‌ندا زیاتر له‌ 500 خێزان له‌ كاره‌با بێ به‌ش ده‌بن به‌هۆی گه‌رده‌لوولی ئیونیس-ه‌وه‌

له‌ پۆڵه‌ندا زیاتر له‌ 500 خێزان له‌ كاره‌با بێ به‌ش ده‌بن به‌هۆی گه‌رده‌لوولی ئیونیس-ه‌وه‌
له‌ پۆڵه‌ندا زیاتر له‌ 500 خێزان له‌ كاره‌با بێ به‌ش ده‌بن به‌هۆی گه‌رده‌لوولی ئیونیس-ه‌وه‌

2022-02-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

حكوومه‌تی پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی گه‌رده‌لوولی ئیونیس-ه‌وه‌، ٥٢٤ هه‌زار خێزان بێ كاره‌با بوون و دوو هه‌زار و ٦٠٠ بینا زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س په‌یوه‌ندییان به‌ سەنتەری فریاكه‌وتنی به‌په‌له‌وه‌ كردووه‌ و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌ ده‌م، ٢٣ هه‌زار و ٥٠٠ رووداوه‌وه‌ رۆیشتوون.

به‌هۆی به‌هێزی گه‌رده‌لووله‌كه‌وه‌، ٦٧ گەشتی هێڵه‌كانی شەمەندەفەر هه‌ڵوه‌شێندراوەتەوە.

سه‌رۆكوه‌زیرانی پۆڵه‌ندا، ماتیوز مۆراویکی هۆشداری دا به‌ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ی زۆر وڵاتی ئه‌ورووپای گرتووه‌ته‌وه‌.

گه‌رده‌لووله‌كه‌ له‌ ١٧ی شوباتدا، گیانله‌ده‌ستدانی سێ كه‌س و برینداربوونی چواری دیکەی له‌ پۆڵه‌ندا لێكه‌وته‌وه‌.