هەواڵی کوردستان ئێستا

د.مەحمود عوسمان: پۆستی سەرۆك كۆمار ئەوەندە گرنگ نییە تا پارتی و یەكێتی شەڕی لەسەر بكەن

د.مەحمود عوسمان: پۆستی سەرۆك كۆمار ئەوەندە گرنگ نییە تا پارتی و یەكێتی شەڕی لەسەر بكەن
د.مەحمود عوسمان: پۆستی سەرۆك كۆمار ئەوەندە گرنگ نییە تا پارتی و یەكێتی شەڕی لەسەر بكەن

2022-02-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ناتوانرێت پرۆگرامی خوێندن بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی درێژبکرێتەوە، ئاماژە بەوەدەکات دەتوانرێت ساڵنامەی خوێندن درێژبکرێتەوە.

د. محمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داى كورد و په‌رله‌مانتارى پێشووترى عێراق بۆ سپێده‌ رایگه‌یاند: پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئه‌وه‌نده‌ پۆستێكى گرنگ نییه‌ تا پارتى و یه‌كێتى شه‌ڕى له‌سه‌ر بكه‌ن، گوتیشى: پێویسته‌ پارتى و یه‌كێتى شه‌ڕ له‌سه‌ر مافى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن له‌ به‌غدا، كه‌ماوه‌ى نزیكه‌ى 20 ساڵه‌ حكومه‌تى عێراق ئاماده‌ نییه‌ ماده‌ى 140 ده‌ستورى عێراق جێبه‌جێ بكات و ئاماده‌ نییه‌ یاساى نه‌وت و گاز ده‌ربچوێنێت كه‌ تێدا مافى هه‌رێمى كوردستانى تێدا ده‌چه‌سپێت له‌ فرۆشتنى نه‌وت.

د.محمود عوسمان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هاوپه‌یمانیه‌تى نێوان پارتى و سه‌در و سوننه‌كان هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كى به‌هێز نییه‌ و لاوازه‌ ناكرێت كورد پشتى پێ ببه‌ستێت، ئه‌گه‌ر به‌هێزبووایه‌ دادگاى فیدراڵى ئه‌م بڕیاره‌ى دژى هه‌رێم ده‌رنه‌ده‌كرد، چونكه‌ دوو دادوه‌ر سه‌ربه‌ سه‌دریه‌كانه‌ و دوو دادوه‌ریش سه‌ربه‌ سوننه‌كانه‌ و دادوه‌رێكیش سه‌ربه‌ پارتییه‌.

ته‌واوى قسه‌كانى دكتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌م شه‌و كاتژمێر 9 له‌ به‌رنامه‌ى رۆژه‌ڤ له‌ كه‌ناڵى سپێده‌ په‌خش ده‌كرێت كه‌ باس له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق و بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى دژبه‌ هه‌رێمى كوردستان و بابه‌تى سه‌رۆك كۆمار ده‌كات.