كۆشكی سپی: "ئهگهر داگیركارییهك روونهدات بایدن كۆبوونهوهی لهگهڵ پوتین پهسهند كردووه"
دیجیتال میدیای سپێده
وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان و نوێنەری باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا، جۆزێپ بۆرێل تاوتوێی دانووستانەکانی پرۆگرامە ئەتۆمییەکانی ئێران و پێشێلکارییەکانی حوسییەکانی یەمەنیان کرد.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی سعوودیە (SPA)، بن فەرحان لە میانی بەشداریکردنی لە ٥٨ هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاسایشی میونخ لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل، کۆبووەتەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، جگە لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و یەکێتی ئەورووپا، تاوتوێی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران و دانوستانە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بەو پرسە کراوە.
ھەروەھا لە میانی کۆبوونەوەکەدا، کارەکانی کۆتایی ھێنان بە پێشێلکارییەکانی حووسییەکان لە یەمەن و ئەو چالاکییانەی کە گورز لە چارەسەری سیاسیی دەدەن تاوتێی کراوە.