وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری بۆ بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم: ده‌ستكاری پاره‌ی هاوڵاتیان نه‌كرێت
دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری بەمەبەستی پێداچونەوە و ڕێکخستنەوەی کاروباری بانکەکان و گەڕانەوەی متمانە بۆ بانکەکان لای هاوڵاتیان و بەگەڕخستنەوەی جموجۆڵی بانکی، بڕیاریداوه ده‌ستكاری پاره‌ی هاوڵاتیان نه‌كرێت.
له نوسراوێكدا كه واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم- سلێمانی كراوه، تیایدا هاتوه، "به‌مه‌به‌ستی پێداچونەوە و رێکخستنەوەی کاروباری بانکەکان و گەڕانەوەی متمانە بۆ بانکەکان لای هاوڵاتیان و بەگەڕخستنەوەی جموجۆڵی بانکی، ئاگاداری بانكه‌كان بكه‌نه‌وه كه به‌هیچ جۆرێك ده‌ستكاری سیوله‌ی نه‌ختینه‌ی دانراوی ئه‌ژمێره جیاوازه‌كانی هاوڵاتیان نه‌كرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوای سالی 2014 سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی و نه‌مانی سیوله له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی برد بۆ پاره نهختینهیهكانی هاوڵاتیان و به‌لێنده‌ران له بانكه‌كان كه تا ئێستاش به‌شێكی زۆر له‌و پارانه نهگهرێنراونهتهوه، ئه‌وه‌ش وایكرد هاوڵاتیان متمانه‌یان به بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت و چیتر پاره‌كانیان له بانكه حكومییه‌كاندا هه‌ڵنه‌گرن.