قوباد تاڵەبانی پەيامێکی بەبۆنەی رۆژی جيهانی زمانی دايک بڵاوکردەوە
SNN قوباد تاڵيبانی جێگری سەرۆکی حکومەت پەيامێکی بەبۆنەی رۆژی جيهانی زمانی دايک بڵاوکردەوە و دەڵێت “هەتا زمانەکەمان پارێزراوتر بێت، ئەوا باشتر دەتوانین پارێزگاری لە شوناسی کوردبوونمان”. دەقی پەيامەکەی: تەواوی شۆڕشەکانی نەتەوەکەمان، لەپێناوی ئەوەدا بوون کە بوونێکی سەربەخۆ و ئازادانەمان هەبێت. ویستوومانە بە ناسنامە و تایبەتمەندیی خۆمانەوە بناسرێینەوە، نەک هی نەتەوەیەکی تری سەردەست. لە دیارترینیشیان، زمانەکەمانە. ئێمە بەرگریمان لە زمانی کوردی کردووە و ئەویش بەرگریی لێ کردووین. چونکە ئەگەر ئەم زمانە نەبووایە، نەماندەتوانی بەردەوامی بە خەباتی نەتەوەییمان بدەین و هەر هەوڵێکیش بۆ پێشخستنی دۆزی نەتەوەییمان، بەبێ گرنگیدان بە زمانی کوردی، بێئەنجام دەبێت. ئێمەی کورد، هەتا زمانەکەمان پارێزراوتر بێت، ئەوا باشتر دەتوانین […]
The post قوباد تاڵەبانی پەيامێکی بەبۆنەی رۆژی جيهانی زمانی دايک بڵاوکردەوە appeared first on SNN.