لەسەر داوای ئێران، قەتەر بەشداری لە چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق دەکات
SNN ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: لەسەر داوای ئێران وڵاتی قەتەر بەشدار لە چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق دەکات و هەوڵ دەدات سەدر لە چوارچێوەی هەماهەنگی نزیک بکاتەوە، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق. ئەو سەرچاوەیە ئەوەی بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکراکرد، قەتەر بەوجۆرە بەشداری لە سیاسەتی عێراقدا دەکات، کە هاوپەیمانێتی سەدر هەڵوەشێنێتەوە، جا لە رێگەی فشاری پارەوە باێت یاخود هەر شتێکی تر دەیەوێت حکومەتێکی زۆرینە پێکبهێنێت و هاوپەیمانەکانی سەدریش تێیدا بەشداربن لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی، ئەوکات تەنیا ئەگەری ئۆپۆزسیۆنبوون بۆ سەدر دەمێنێتەوە. لە ماوەی رابردوودا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسرانای ئێران، سێ جار سەردانی عێراق کرد، خودی موقتەدا […]
The post لەسەر داوای ئێران، قەتەر بەشداری لە چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق دەکات appeared first on SNN.