هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆكی بزوتنەوەی نەهزەی تونس: بە سەرۆكی وڵات دەڵێین، ئەم ماڵە مەڕووخێنە

سەرۆكی بزوتنەوەی نەهزەی تونس: بە سەرۆكی وڵات دەڵێین، ئەم ماڵە مەڕووخێنە
سەرۆكی بزوتنەوەی نەهزەی تونس: بە سەرۆكی وڵات دەڵێین، ئەم ماڵە مەڕووخێنە

2022-02-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سه‌رۆكى بزوتنه‌وه‌ى نه‌هزه‌، كه‌ پارته‌كه‌ى له‌دوایین هه‌ڵبژاردنى تونسدا، ژماره‌ى زیاترى كورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌راورد به‌ پارته‌كانى دیكه‌، رایگه‌یاند: به‌ سه‌رۆكى وڵات ده‌ڵێین ئه‌م ماڵه‌ مه‌ڕووخێنه‌.

له‌ به‌شێكى دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ جه‌زیره‌دا، "راشد غه‌ننووشى" وتى: "داوا له‌ سه‌رۆكى وڵات و هه‌موو هێزه‌كانى گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌ بارودۆخه‌كه‌ بگه‌ن به‌ر له‌ كه‌وتن به‌ لێژاییه‌وه‌.

"غه‌ننووشى" زیاتر وتى: "به‌ سه‌رۆك و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ ده‌ڵێین، ئه‌م گه‌له‌ دابه‌ش مه‌كه‌ن، پاڵ به‌ وڵات مه‌نێن به‌ره‌و پشێوى"، وتى "پێیان ده‌ڵێین وه‌رن هه‌موومان سازش بكه‌ین له‌پێناو ئه‌م نیشتیمانه‌دا".

له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى له‌لایه‌ن "قه‌یس سعه‌یید" سه‌رۆكى تونس، سه‌رۆكى بزوتنه‌وه‌ى نه‌هزه‌ گوتى: "ئه‌وه‌ش به‌زاندنێكى دیكه‌ى ده‌ستوور و یاسا و شه‌ریعه‌ته‌ كارپێكراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌، به‌درۆخستنه‌وه‌ى ئه‌وه‌شه‌ كه‌ خودى سه‌رۆكى وڵات رایگه‌یاندبوو كه‌ زاڵبوون و ده‌ستوه‌ردان له‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ناوێت.