هەواڵی کوردستان ئێستا

دەستپاكی عێراق دەستگیركردنی سەرۆكی 3 كۆمەڵەو ڕێكخراوی لەسەر گەندەڵی راگەیاند

دەستپاكی عێراق دەستگیركردنی سەرۆكی 3 كۆمەڵەو ڕێكخراوی لەسەر گەندەڵی راگەیاند
دەستپاكی عێراق دەستگیركردنی سەرۆكی 3 كۆمەڵەو ڕێكخراوی لەسەر گەندەڵی راگەیاند

2022-02-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ده‌ستگیركردنى 14 كه‌سى به‌هۆى دۆسیه‌كى گه‌نده‌ڵى راگه‌یاند كه‌ سیانیان سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ و ڕێكخراون.

ده‌ستپاكی عێراق ئاشكراشیكرد، ته‌نها له‌ پارێزگایه‌كدا گه‌نده‌ڵی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن له‌ سه‌دان دۆنم زه‌ویی میریدا كراوه‌ و به‌ پاره‌ فرۆشراون به‌ هاوڵاتییا.

ده‌ستپاكى عێراق ئاشكرایكردوه‌: چه‌ند كه‌سێك كه‌ سیانیان سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له‌ كرێنشینان و دروستكردنی خانوو بۆ كه‌مده‌رامه‌تانن، ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر 600 دۆنم زه‌ویی حكومی و كشتوكاڵیدا و پارچه‌یان كردوون و به‌شێوه‌ی زه‌ویی نیشته‌جێبوون فرۆشتوویانن به‌ هاوڵاتییان.

ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو: كۆمه‌ڵه‌ی دیار بۆ نیشته‌جێكردنی خانه‌نشینان و كه‌مده‌رامه‌تان،233 دۆنم زه‌ویی حكومه‌تیان داگیركردووه‌ و دابه‌شیانكردووه‌ بۆ 1200 پارچه‌ زه‌وی به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنیان به‌ هاوڵاتییان.
به‌هۆی ئه‌و دۆسیه‌یه‌وه‌، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌ و چوار ئه‌ندامی ده‌ستگیركراون و ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر بڕێك پاره‌دا كه‌ له‌ فرۆشتنی زه‌ویدا به‌ده‌ستیانهێناوه‌، وه‌ك ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ده‌ڵێت.

هه‌ر له‌ نه‌ینه‌وا، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نیشته‌جێكردنی كارمه‌ندانی كۆمپانیای گشتیی كیندی و شه‌ش كارمه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ ده‌ستگیركراون، كه‌ تۆمه‌ته‌كه‌یان وه‌ك ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاشكرایكردووه‌، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 144 دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵی بووه‌ به‌مه‌به‌ستی پارچه‌كردن و فرۆشتنه‌وه‌یان به‌ هاوڵاتییان.

كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ كه‌ كار له‌ بواری كرێنشینان و نیشته‌جێكردندا ده‌كات، 230 دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵی داگیركردووه‌ و پارچه‌ پارچه‌یان كردوون بۆ فرۆشتنه‌وه‌یان به‌ هاوڵاتییان، به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌ و كارمه‌ندێكی ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م تۆمه‌تباراندا ده‌كرێت.