سبەينێ دادگای فيدڕاڵی بڕيارێکی يەکلايکەرەوە دەدات
SNN دادگای فيدڕاڵی عێراق رايگەياند: 23ی ئەم مانگە بڕيارێکی يەکلايکەرەوە دەدەن سەبارەت بە ياسايبوون ياخود ياساينەبوونی دووبارە خۆ کانديدکردنەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق. دادگای فيدڕاڵی عێراق لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: سبەينێ دانيشتنی دادگای فيدڕاڵی عێراق بەڕێوەدەچێت، دانیشتنەکە بۆ ئەوەیە بڕيار بدەن لەسەر ئەوەی رێگەدان بەدووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن یاساییە یان نایاسایی. ئەگەردادگای باڵای فیدراڵی عێراق دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بە یاسایی لەقەڵەم بدات، ئەوا ژمارەی کاندیدەکان60 کاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار و ئەگەر دووبارەکردنەوەکە بە نایاسایی لەقەڵەم بدرێت ئەوا تەنها 24کانیدەکەی سەرەتا هەژماردەکرێن. رۆژی هەشتی مانگ، فەرمانگەی کاروباری پەرلەمان لە ئەمنیدارێتی گشتی پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باس لەوەکرا: بەھۆی […]
The post سبەينێ دادگای فيدڕاڵی بڕيارێکی يەکلايکەرەوە دەدات appeared first on SNN.