هەواڵی کوردستان ئێستا

قوباد تاڵەبانی و کونسڵی چين لە هەرێم کۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی و کونسڵی چين لە هەرێم کۆبوونەوە
قوباد تاڵەبانی و کونسڵی چين لە هەرێم کۆبوونەوە

2022-02-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و كونسڵی گشتی چین لە‌ ھە‌رێمی كوردستان باسیان لە‌ پتە‌وكردنی پە‌یوە‌ندییەكان كرد لە‌ رووی پە‌رە‌پێدانی ژێرخانی ئابوری و ھە‌ماھە‌نگی زیاتر لە‌بواری خوێندنی باڵادا. لە‌كۆبوونە‌وە‌یە‌كدا، كە‌ ئە‌مڕۆ لە‌ ھە‌ولێر بە‌ڕێوە‌چوو، لە‌نێوان قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و نی رووچی كونسڵی گشتی چین، باس لە‌ دواگۆڕانكارییە‌كان‌ ‌و پتە‌وتركردنی پە‌یوە‌ندییە‌كانی نێوان ھە‌رێمی كوردستان و وڵاتی چین كرا. قوباد تاڵە‌بانی سوپاسی ئە‌و وڵاتە‌ی كرد كە‌؛ ھە‌میشە‌ ھە‌ماھە‌نگ بووە‌ لە‌ گواستنە‌وە‌ی ئە‌زموونی سە‌ركە‌وتووی چین و سود لێوە‌رگرتنی لە‌ ھە‌رێمی كوردستان. ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا: وە‌ك ھە‌رێمی كوردستان جە‌خت لە‌سە‌ر پتە‌وتركردنی پە‌یوە‌ندییە‌كان دە‌كە‌نە‌وە‌ بە‌تایبە‌ت لە‌بواری پێشخستنی ژێرخانی ئابووری وچاكسازی و خوێندنی باڵادا.

The post قوباد تاڵەبانی و کونسڵی چين لە هەرێم کۆبوونەوە appeared first on SNN.