یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە وەفدێکی یۆنامی دەکات
2022-02-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
ديجيتال ميديای سپێده
دکتۆر محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەکان و ئەبوبەکرهەڵەدنی ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لەفڕاکسیۆنی یەکگرتو و عبدالعزیز هەرکی کارگێڕی دەزگای پەیوەندیەکان، پێشوازیان کرد لە فڕانسیس ڕیڤالدۆ لاماو بەرپرسی ئۆفیسی یۆنامی لەهەرێم ووەفدی یاوەری.
لەم دیدارەدا هەردولا باسی دوایین گۆڕانکاریە سیاسیەکانی هەرێم وعێڕاقیان کردو لەم بارەوە بۆچونیان ئاڵ وگۆڕکرد.
وەفدی میوان پرسیاریان کرد دەربارەی هەڵوێست وبۆچونەکانی یەکگرتو دەربارەی بارودۆخی سیاسی ئێستا لە یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بۆچونی خۆیان بەڕاشکاوی خستەڕوو.
شایانی باسە وەفدی یۆنامی زۆر بەگرنگیەوە هەڵوێست وبۆچونەکانی یەکگرتویان نرخاند وسوپاسی کردن لەسەر ئەم بۆچونە گرنگ وپڕ بایەخانە بۆ هەرێم وبۆ عێڕاق.