پوتین: "رووسیا بە نیازی بەردەوامبوونە لە دابینکردنی غاز بۆ بازاڕەکانی جیهان"
دیجیتال میدیای سپێده
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین باسی لەوە کرد کە بەنیازن بەبێ پچڕان درێژە بدەن بە دابینکردنی غازی سروشتیی بە غازی شلیشەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
کرملین ئەو راگەیەنراوەی پوتین-ی بڵاوکردەوە کە ئامادەی کردووە بۆ کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری غاز کە لە دۆحە دەستی پێ کردووە.
پوتین لە راگەیەندراوەکەیدا باس لەوە دەکات کە لە ماوەی رابردوودا درز کەوتووەتە ناو بازاڕی وزەی جیهانی و دەڵێت 'بەبێ هاریکارییەکی کاریگەری نێودەوڵەتیی ناکرێت ئەم کلیلی پیشەسازییە بەشێوەیەکی خێرا ئاسایی بێتەوە'.
سەرۆکی رووسیا باسی لەوە کردووە کە پێویستە پرۆسەی بە مۆدێرنکردن لە وزەدا بەشێوەیەکی هاوسەنگ بەردەوام بێت، ئەوەشی خستەڕوو کە داخوازی لەسەر غازی سروشتیی زۆر بەرزە و گوتی: "رووسیا بەنیازی بەرەوپێشبردنی ژێرخانە لەبارەی بەردەوامیدان بە دابینکردنی ئەو ماددە خاوانە بە غازی شلیشەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان بەبێ پچڕان و زیادکردنی وەبەرهێنان لە بواری کەرتی غازدا".