هەواڵی کوردستان ئێستا

دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی کورسی کۆتای ئێزدی و شەبەک و کوردانی فەیلیەوە بڕیاریدا

دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی کورسی کۆتای ئێزدی و شەبەک و کوردانی فەیلیەوە بڕیاریدا
دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی کورسی کۆتای ئێزدی و شەبەک و کوردانی فەیلیەوە بڕیاریدا

2022-02-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگه‌یاند، دیاریكردنی كورسی كۆتا بۆ هه‌ریه‌ك له‌ پێكهاته‌كانی ئێزیدی، شه‌به‌ك و كوردانی فه‌یلی ناده‌ستوریه‌، ئه‌مه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌میان پێكهاته‌ی عێراقن و نابێت جیاوازی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا بكرێت. لەنوسراوێکدا دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند: “به‌ئامانجی كاراكردنی رۆڵی نیشتمانی و به‌دیهێنانی یه‌كسانی و پارێزگاریكردن له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی پێكهاته‌كانی ئیزیدی، شه‌به‌ك و كوردانی فه‌یلی، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا كه‌ جۆری نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و پێكهاتانه‌ له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌ستوری نییه‌ به‌له‌به‌رچاوگرتنی یه‌كسانیان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی مه‌سیحی و سه‌بائییه‌كان”. هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی، “به‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ی یه‌ك له‌ ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق كه‌ تێیدا هاتوه‌، عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی سه‌ربه‌خۆیه‌ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری ته‌واوه‌، شێوازی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی كۆماری و په‌رله‌مانی […]

The post دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی کورسی کۆتای ئێزدی و شەبەک و کوردانی فەیلیەوە بڕیاریدا appeared first on SNN.