ئەردۆغان: "بڕیارەکەی رووسیا بە قبوڵ نەکراو لە قەڵەم دەدەین"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "بڕیارەکەی رووسیا بۆ راگەیاندنی بەناو سەربەخۆیی دۆنێتسک و لوهانسک، بە بڕیارێکی قبوڵ نەکراو لە قەڵەم دەدەین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەڕێکەوتنی لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتەوە بەرەو سێنیگال، لەناو فڕۆکەدا بۆ رۆژنامەنووسان دوا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و باسی لە بابەتەکانی رۆژەڤ کرد.
سەرکۆماری تورکیا سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی ئۆکرانیا گوتی: "وەک وڵاتێکی سەر دەریای رەش، پێویستە لە پرسی گرژییەکانی رووسیا و ئۆکراینا، چەند رێوشوێنێک بگرینەبەر. ئێمەش ئەم رێوشوێنانەمان گرتەبەر و بەردەوامیش دەبین لێیان".
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە پێشنیازی سەرۆکی ئوکراینا ، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی بۆ بەستنی کۆڕبەندی هاوبەش، رایگەیاند ئەگەر بێت و ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاساییشی یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتانی دیکە رەزامەند بن بەشداری ئەم کۆڕبەندە دەبین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هاوکات سەبارەت بە بڕیارەکەی رووسیا بۆ راگەیاندنی بەناو سەربەخۆیی دۆنێتسک و لوهانسک، رایگەیاند "داوا لە لایەنەکان دەکەین بە هۆشیارییەوە مامەڵە بکەن و رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرن".
گوتیشی: "بڕیارەکەی رووسیا بۆ راگەیاندنی بەناو سەربەخۆیی دۆنێتسک و لوهانسک، بە بڕیارێکی قبوڵ نەکراو لە قەڵەم دەدەین".