هەواڵی کوردستان ئێستا

حەلبووسی: دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، لە كۆتایی هەفتەی داهاتوودا دەبێت

حەلبووسی: دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، لە كۆتایی هەفتەی داهاتوودا دەبێت
حەلبووسی: دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، لە كۆتایی هەفتەی داهاتوودا دەبێت

2022-02-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار له‌ كۆتایى هه‌فته‌ى داهاتوودا ده‌بێت.

به‌پێى راگه‌یانراوى فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌سه‌رۆكایه‌تى محمد حه‌لبووسى و ئاماده‌بوونى هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ئه‌نجامدا، بۆ ته‌واوكردنى گفتوگۆى دابه‌شكردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن به‌سه‌ر لیژنه‌ په‌رله‌مانییه‌كاندا.

له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى خێراكردن له‌ پێكهێنانى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان.

له‌ قسه‌كانی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، داواكارییه‌كانیان برتیى بوو له‌وه‌ى پێویسته‌ پشت ببه‌سترێت به‌ پسپۆڕێتى و لێهاتوویى و شاره‌زایى له‌ میكانیزمى دابه‌شكردنى ئه‌ندامان له‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كاندا،

له‌ به‌شێكى قسه‌كانیدا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌، محمد حه‌لبووسى رایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌منزیكانه‌ ناوى كاندیدانى پۆستى سه‌رۆك كۆمار راده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وانه‌ى مه‌رجه‌كانی كاندیدبوونیان به‌سه‌ردا پیاده‌بووه‌.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق روونیكرده‌وه‌ كه‌ دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار له‌ كۆتایى هه‌فته‌ى داهاتوودا ده‌بێت.

زیاد له‌وه‌ش، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى دووشه‌ممه‌ى داهاتوودا له‌سه‌ر داواى 100 ئه‌ندام، میواندارى له‌ وه‌زیرى دارایى ده‌كرێت.